ئەمرۆ چوارشەممە 21-09-2022، قوتابییە یەکەمەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم خەڵات کران.
سهرۆكی حكومهتی ههرێم، لهمیانهی وتارێكدا رایگهیاند، “دەستکەوتی قوتابییە یەکەمەکان، بەرهەمی شەونخوونییەکانە. قوتابییان دوو ساڵی رابردوویان بە سەختی تێپەڕاند، هیوادارم ببنە کەسانی کاریگەر بۆ کۆمەڵگە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هەموو هەوڵێک بۆ رەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خوێندن دەدەین، بەرزکردنەوەی ئاستی کەرتی پەروەردە بەشێکە لە چاکسازییەکان”. داواشی لە قوتابییە یەکەمەکان كرد ببنه کەسانی داهێنەر.
مەسرور بارزانی وتیشی، “بۆ خەڵاتکردنی قوتابییە یهكهمهكان، رێوڕەسمی واژۆکردنی لێکتێگەیشتنی (هەولێر – واشنتن)م جێهێشت، بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، سڵاویان بۆ قوتابییە یەکەمەکان هەبوو”.
جێی باسە، زیاتر لە 95 هەزار قوتابی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سنووری پارێزگاكانی ھەولێر(ئەربیل)، سلێمانی، ھەڵەبجە و دھۆک ئەمساڵ بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم کردبوو، كە بەگشتی بۆ ئەمساڵ نزیكەی 40 ھەزار قوتابی توانیان دەربچن.