قاسم ئەعرەجی پێشوازی لە پلاسخارت دەکات

قاسم ئەعرەجی پێشوازی لە پلاسخارت دەکات

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق تاوتوێی بارودۆخی ئێستای سیاسیی و ئاسایشیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
قاسم ئەعرەجی پێشوازی لە پلاسخارت دەکات
0

لایک

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق تاوتوێی بارودۆخی ئێستای سیاسیی و ئاسایشیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بڵاوکراوەتەوە، قاسم ئەعرەجی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بارەگای ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، پێشوازیی لە جێنین هێنیس پلاسخارت کرد.

لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا تاوتوێی بارودۆخی ئێستای سیاسیی و ئاسایشیان لە عێراق و هەرێم کردووە.

هاوکات نووسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەعرەجی و پلاسخارت بڵاوکردەوە.

لە میانی دیدارەکەدا، پلاسخارت ئاماژەی بەو گوتارەی کردووە کە لە ئەنجوومەنی ئاسایش پێشکەشی کرد و تیایدا عێراقی بە نموونەیەکی سەرکەوتوو لە بەرامبەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی وەسف کرد و ستایشی هەنگاوەکانی بەغدای کرد لە هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتییانی بیانی لە کەمپی هۆل و جەختی لە گرنگی ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی لە گەڕانەوەی هاووڵاتییانیان لە کەمپی هۆل لە سووریا کردەوە.

هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاتوێی رەوشی سیاسیی و ئەمنیی لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمیی و نێودەوڵەتیی و پرسی هەردوو کەمپی هۆل و شنگال و هەنگاوەکانی پشتیوانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ پێشکەشکردنی یارمەتیی مرۆیی، کراوە.

لای خۆیەوە، قاسم ئەعرەجی جەختی لە پێویستی ئامادەیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی لە پرسی کەمپی هۆلدا کردووەتەوە و جەختی لە پێویستی چوونی نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کەمپی هۆل بۆ بینینی رەوشی کەمپە و ژیانی ئاوارەکان تیایدا، کردووەتەوە.