فەڕەنسا… هێرشبەرێک بە گولـلە قەشەیەک بریندار دەکات

وەزارەتى ناوخۆى فەرەنسا رایگەیاند، لە شارى لیۆن هێرشبەرێک بە گولـلە قەشەیەک بریندار دەکات.     وەزارەتى ناوخۆى فەرەنسا رایگەیاند: پۆلیس لە شارى لیۆن مامەڵە لەگەڵ روداوێکى ناخۆش دەکات، روداوەکەش ئەوەیە هێرشبەرێک بە گولـلە قەشەیەک بریندار دەکات.   دەشڵێت: لەدواى بریندارکردنى قەشەکە، هێرشبەرەکە هەڵاتوە.   وەزارەتى ناوخۆى فەرەنسا لەبارەى جۆرى کردەوەکەوە هیچ زانیارییەکى دیکەى باس نەکردوە، بەڵام باس لەوە دەکات هێزى ئەمنى زۆر لە ناوچەکە بڵاوەى پێکراوە.