وەزارەتى ناوخۆى فەرەنسا رایگەیاند، لە شارى لیۆن هێرشبەرێک بە گولـلە قەشەیەک بریندار دەکات.
وەزارەتى ناوخۆى فەرەنسا رایگەیاند: پۆلیس لە شارى لیۆن مامەڵە لەگەڵ روداوێکى ناخۆش دەکات، روداوەکەش ئەوەیە هێرشبەرێک بە گولـلە قەشەیەک بریندار دەکات.
دەشڵێت: لەدواى بریندارکردنى قەشەکە، هێرشبەرەکە هەڵاتوە.
وەزارەتى ناوخۆى فەرەنسا لەبارەى جۆرى کردەوەکەوە هیچ زانیارییەکى دیکەى باس نەکردوە، بەڵام باس لەوە دەکات هێزى ئەمنى زۆر لە ناوچەکە بڵاوەى پێکراوە.