لە دوو مزگەوتی شاری ئێکسۆن پۆڤۆنسی فەڕەنسا نووسینی دژ بە ئیسلام نووسرا.
درەنگانی شەوی ٢٥ی نیسان لە دەروازەی دوو مزگەوت لە شاری ئێكسۆن پۆڤۆنس دەستەواژەی “ئیسلام دەکوژێت” و “ئیسلام لە ئەورووپا بچۆ دەرەوە” نووسراوە.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی (La Provence) تیمەکانی شارەوانی نووسینەکانیان سڕیوەتەوە.
سەڵاحەددین خۆئیل ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ئێكسۆن پۆڤۆنس، کاردانەوەی لە بەرامبەر ئەو نووسینانە نیشاندا و رایگەیاند: “سەرکۆنەی ئەم کردەوە ئابڕوبەرانەیه دەکەین”.
لەلای خۆیەوە داواکاری گشتیی لێکۆڵینەوەی بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی رووداوەکە دەستپێکرد.
شوێنی رووداوەکە ھیچ شایەتحاڵێک یان کامێرایەکی چاودێری لێ نییە.