فەڕەنسا.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە زیاتر لە 100 هەزار دۆنم زەوی سووتاوە
لە باشووری رۆژئاوای فەڕەنسا ماوەی چوار رۆژە سوتانی دارستانەکان بەردەوامە و بەپێی دواهەمین ئامارەکان زیاتر لە 100 هەزار دۆنم زەوی سووتاوە.
هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە کە ئاگرەکە بەهۆی شەپۆڵی گەرماوە سەریهەڵداوە و لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە بەردەوامە. ئاگرەکە لە ناوچەی گیرۆندی بەردەوامە و زیاتر لە 12 هەزار کەس لە ناوچەکە بۆ شوێنێکی دیکە گواستراونەتەوە.
شایەنی باسە زیاتر لە هەزار کارمەندی بەرگی شارستانی خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکانن و بەشێوەیەکی کاتی سەردانی هاووڵاتییان بۆ ناو دارستانەکان قەدەغەکراوە، بەرپرسانی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەدەن کە لە ئەگەری کۆنترۆڵنەکردنی، ئاگرەکە زیاتر فراوان دەبێت.