فەڕەنسا، زیاتر لە 23 ملیار یۆرۆی رووسیا بلۆک دەکات

چوار کەشتی بارهەڵگری رووسی-ش دەستیان بەسەرداگیراوە

دەسەڵاتی فەڕەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەیان بڕی 23.7 ملیار یۆرۆی گوازراوە و نەگوازراوەی رووسیای بلۆک کردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری فڕەنسا رایگەیاند، بڕی 23.7 ملیار یۆرۆی رووسیایان بلۆک کردووە، کە 22.8 ملیار یۆرۆی لە حساباتی بانکی ناوەندی رووسیان لە فڕەنسا، و 178ملیۆن یۆرۆی سەرمایەی بانکی جۆراوجۆرن و 573 ملیۆن دۆلاریش لەبواری خانوبەرەدا بووە.

وەزارەتەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، چوار کەشتی بارهەڵگری رووسی و چوار یەخت کە داهاتەکانیان بەبڕی 125.2ملیۆن یۆرۆ بووە، جگە لە شەش هێلیکۆپتەر کە بەهاکانیان 60 ملیۆن یۆرۆیە و حەوت ملیۆن یۆرۆش لەکاری هونەریدا بلۆک کراون و دەست بەسەر 33 خانوبەرە گرتووە کە لەنێوانیاندا 19 کۆمپانیای مەدەنی بواری خانوبەرە هەن، هاوکات دەستیان بەسەر 10دانەی دیکەشدا گرتووە.

شایەنی باسە، لەدوای دەستپێکردنی هێرشەکانی رووسیا لە خاکی ئۆکرانیادا، وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری داهات و پارەی ئەو وڵاتەدا گرتووە، وەک بەشێک لە سزا ئابووریەکانی سەر ئەو وڵاتە.