فەریق روکن عەلی فریجی پەیامێک بۆ هاووڵاتییانی شاری کەرکوک بڵاودەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • فەریق روکن عەلی فریجی پەیامێک بۆ هاووڵاتییانی شاری کەرکوک بڵاودەکاتەوە

فەریق روکن عەلی فریجی پەیامێک بۆ هاووڵاتییانی شاری کەرکوک بڵاودەکاتەوە

کەرکوک هەمووکات ئەمنییەت و ئاسایشی خۆی دەپارێزێت و شانازی بە هاووڵاتی، سیمبۆڵ و مێژووەکەیەوە دەکات.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
فەریق روکن عەلی فریجی پەیامێک بۆ هاووڵاتییانی شاری کەرکوک بڵاودەکاتەوە
0

لایک

فەریق روکن عەلی فریجی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی هاووڵاتییانی شاری کەرکوکی کردووە تیایدا رایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکانمان لە خزمەتی هاووڵاتیانی شاری کەرکوک دەمێننەوە.

دەقی پەیامەکەی فریجی:

هەموو هاووڵاتیانی شاری کەرکوک دڵنیا دەکەینەوە، هێزەکانمان لە خزمەتی هەموو هاووڵاتیاندا دەمێننەوە و بەردەوامیی بە ئەرکەکانیان دەدەن.

سەرپەرشتیکردنی شەقامی پارێزگاکە بەبڵاوەپێکردنی دەزگا ئەمنییەکان و پاراستنی هاووڵاتییانی کەرکوک و وەستان شانبەشانی یەکتر شەرەفێکی گەورەیە بۆ ئێمە، هەروەها جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئەرک و ماندوبوونمان لەپێناو سەپاندنی ئەمن و ئاسایش لە پارێزگاکە ئامانجی سەرەکیمانە.

دووبارە لێرەوە سوپاسی برایانمان لە رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەین لە بۆ یارمەتییەکانیان، سوپاسی هاونیشتمانیانی کەرکوک دەکەین.

کەرکوک هەمووکات ئەمنییەت و ئاسایشی خۆی دەپارێزێت و شانازی بە هاووڵاتی، سیمبۆڵ و مێژووەکەیەوە دەکات.