فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: شنگال ئارامە و کۆتایی بە دیاردەی چەکداری هاتووە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: شنگال ئارامە و کۆتایی بە دیاردەی چەکداری هاتووە

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: شنگال ئارامە و کۆتایی بە دیاردەی چەکداری هاتووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: شنگال ئارامە و کۆتایی بە دیاردەی چەکداری هاتووە
0

لایک

فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لەمیانی سەردانیکردنی شنگال رایگەیاند، هەندێک لایەن هەوڵیانداوە رێگە سەرەکییەکان لە شنگال بگرن، بەڵام کۆتایی بەو “دەستدرێژی”یانە هات. وتیشی، “ئێستا دۆخی شنگال ئارامە و کۆتایی بە دیاردەی چەکداری هاتووە.”

رۆژی سێشەممە 03-05-2022، شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق کە پێکهاتبوون لە عەبدولئەمیر شەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق گەیشتنە شنگال و ئەو شوێنانەیان بەسەرکردەوە کە لەلایەن سوپای عێراقەوە کۆنتڕۆڵکراون.

پاش سەردانەکە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “سوپا و پۆلیس لەنێو قەزای شنگال-ن، ئێستا شارەکە ئارامە و دیاردەی چەکداری تیادا نییە”.

جێی باسە، لە 09-10-2020 بەغداد و هەولێر(ئەربیل) لەسەر ئاساییكردنەوەی رەوشی قەزای شنگال و بەڕێوەبردنی قەزاكە لەڕووی كارگێڕی، ئەمنی و خزمەتگوزاری بە شێوەیەكی هاوبەش رێككەوتن، بەڵام هێشتا لەڕووی ئەمنییەوە چەندین هێزی سەرباز لەو ناوچەیە هەن، کە ئەوانیش بریتین لە: هێزی پاراستنی ئێزیدخان، فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال، سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵی، پۆلیسی خۆجێیی، ئاسایشی ئێزیدخان و یەبەشە.