فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەستگیرکردنی چەند تیرۆریستێکی راگەیاند
لیوا یه‌حیا ره‌سول، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی ژماره‌یه‌ک ئۆپەراسیۆندا هێزه ئه‌منیه‌كان توانیویانه 8 (هه‌شت) تیرۆریستی داعش ده‌ستگیربكه‌ن كه 2 تیرۆرستیان له پارێزگای هه‌ولێر(ئەربیل) بوون.
لیوا یه‌حیا ره‌سول له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی زنجیره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كان له چنگی خراپه‌كاری و كرده‌وه‌ی تیرۆرستی كه له‌لایه‌ن پاشماوه‌كانی چه‌ته‌كانی داعشه‌وه ئه‌نجامده‌درێن، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌سنووری پارێزگای ئه‌نبار توانیان 3 چه‌كداری داعش ده‌ستگیر بكه‌ن كه ئاماده‌كارییان بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌كرد.
راشیگه‌یاند، له‌سنووری پارێزگای كه‌ركوک، هێزه ئه‌منیه‌كان توانیویانه 2 چه‌كداری داعش له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ده‌ستگیربكه‌ن كه له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بوون.
باسی له‌وه‌شكرد، ده‌زگای هه‌واڵگری له‌چوارچێوه‌ی ههماههنگیهكدا له‌گه‌ڵ ده‌زگای دژه تیرۆری هه‌ولێر، توانیان 2 تیرۆریستی دیكه كه داواكراو بوون له‌لایه‌ن دادگاوه و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ گروپه ته‌كفیریه‌كان هه‌بوو ده‌ستگیربكه‌ن.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، له پلانێكی تۆكمه‌ی هه‌واڵگریدا هێزه ئه‌منیه‌كان توانیویانه سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای چه‌كدارانی داعش ده‌ستگیربكه‌ن، دواتریش ناوی سه‌ركرده‌كه و شوێنی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بۆ رای گشتی ده‌خرێته‌ڕوو.