فۆڕمی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور کارا کرا
وهزارهتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا بەمەبەستی زیادکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە هەرێم، دەرفەتی دامەزراندن بۆ 3000 کەس لە ئاستی هەرێم و عێراق بکاتەوە و پێشکەشکردنەکەش لەرێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.
کاروان خۆشناو، وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور لە پەیامێکدا رایگەیاند، فۆرمەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ کارا دەبێت و لەئێستادا هاووڵاتیانی هەرێم دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن، دوای ئەوەی شەوی رابردوو دهرگای دامهزراندن بۆ 3000 کەس کرایەوە تاوەکو بتوانن لە ریزی هێزهكانی پاسهوانی سنور خزمەت بکەن.
ئاماژەی بەشکرد، دەرفەتی دامەزراندنەکە بۆ هەمو عێراق دەبێت، بەڵام پشکی سەرەکی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دەبێت، دامەزراندنەکەش لەرێگەی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی دەبێت.
فەرماندەی پاسەوانی سنوری عێراق سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵە، پێکهاتوە لە نزیکەی 50 هەزار پاسەوان و دابەش بوون بۆ شەش فەرماندەی ناوچەی جیاواز. فەرماندەی ناوچەی یەک تایبەتە بە هەرێم.