فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا لە نەرویج تێكشکا

فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە مانۆرێکی سەربازی ناتۆ دژی رووسیا لە نەوریج دەکەوێتە خوارەوە و بەو هۆیەوە چوار ئەفسەر و سەرباز بێسەروشوێن دەبن.

فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە مانۆرێکی سەربازی ناتۆ دژی رووسیا لە نەوریج دەکەوێتە خوارەوە و بەو هۆیەوە چوار ئەفسەر و سەرباز بێسەروشوێن دەبن.

فریاگوزاریی نەرویج بڵاوی کردوەتەوە شەوی هەینی رابردوو، بەهۆی خراپیی کەشووهەواوە فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا لە مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشدا لەگەڵ هێزەکانی ناتۆ کەوتوەتە خوارەوە.

تیمەکانی فریاگوزاریی نەرویج لە رێگەی مانگی دەستکردەوە زانیویانە ئەو فڕۆکەی ئەمریکا کە لە جۆری بی (22)ی ئۆسپری بوە کەوتوەتەوە خوارەوە بەڵام تیمەکان نەیانتوانیوە تیمی فڕۆکەوانی و سەرنشینانی فڕۆکەکە بدۆزنەوە.

ئەمە لەکاتێکداتە، زیاتر لە (30) هەزار سەربازی ناتۆ وەکو ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری هێرشی رووسیا بۆ سنوورەکانی ئەوروپا مانۆرێکی هاوبەش ئەنجام دەدەن و ئەو فڕۆکە جەنگیەی ئەمریکاش لەو مانۆرەدا کەوتوەتە خوارەوە.