فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد خرایە خوارەوە

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوە سەربازییەكانی عێراق رایگەیاندووە، سیستەمی بەرگری لە بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد كە هێزەكانی ئەمریكای تێدایە، رێگرییان لە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان کردووە لە كاتی فڕینی بە سەر بنكەكەدا و خراوەتە خوارەوە.

سەرچاوەكان ئەوەشیان راگەیاندووە، تا ئێستا دیار نییە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە لە ئەركێكی سیخوڕیدا بووە یان تەقەمەنی هەڵگرتووە.

جێی باسە، هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانی و ماددیش نەدراوە.