هێڵی فڕۆکەوانی بەغداد رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی خۆڵبارینی بەتین وەستاون و چاوەڕوان دەکرێت دوای هێوربوونەوەی خۆڵبارینەکە گەشتەکان بگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆی.
هاوکات، فڕۆکەخانەی نەجەف هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکانی پارێزگاکەی بەهۆی خۆڵبارینی بەتین رایگەیاند.
لە شەوی رابردووەوە بە سەدان هاووڵاتی بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارین گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت و وەزارەتی تەندروستیش هۆشداری دەدات کە کەس لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و خۆیان لە هەناسە تەنگی بپارێزن.
جێی باسە، مەودای بینین لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ کەمترین ئاست دابەزیوە و هەریەک لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەوامیان راگرتووە و پشوویان راگەیاندووە.