فڕۆکەخانەی هەولێر گۆڕانکاری لە بڕیاری فڕۆشتنی دۆلار بە گەشتیران دەکات
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر(ئەربیل) رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا پێویسته گه‌شتیاران به‌رله 24 كاتژمێر له گه‌شته‌كه‌یان نوسراوه فه‌رمییه‌كان کە پێکهاتوون لە (پاسپۆرت، ڤیزا، بلیتی فڕۆكه) راده‌ستی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی (RT) بانک بكه‌ن، دوای گه‌شتنیان بۆ فڕۆكه‌خانه بڕی دۆلاری دیاریكراو وه‌رده‌گرن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی ئاماژەی بەوەکردووە، "گه‌شتیار ده‌بێت به‌رله 24 كاتژمێر له گه‌شته‌كه‌ی سه‌ردانی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی (RT) بانک بكات له شه‌قامی 40 مه‌تری له هه‌ولێر، نوسراوه فه‌رمییه‌كان (پاسپۆرت، ڤیزا، بلیتی فڕۆكه) راده‌ست بكات، دواتر بڕی پاره‌ی دیناری عێراقی پێویست راده‌ستی نووسینگه‌ی (RT)ی بانک ده‌كات و له‌لایه‌ن بانكه‌وه گه‌شتیار پسووله‌یه‌كی پێ ده‌درێت".
ئەوەش هاتووە، گه‌شتیار له‌كاتی هاتنی بۆ فڕۆكه‌خانه دوای ته‌سلیمكردنی بۆردینگ پاس و پسووله‌كه بڕی دۆلاری دیاریكراو وه‌رده‌گرێت به هه‌مان مه‌رجه‌كانی پێشوو.
جێی باسە، به‌گوێره‌ی بڕیارێكی بانكی ناوه‌ندی عێراق، له سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و هه‌رێم 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌درێته گه‌شتیاران و هه‌مو كه‌سێک ده‌توانێت تاكو حه‌وت هه‌زار دۆلار بكڕێت، به مه‌رجی هەبوەنی (پاسپۆرت، تیکت، تەواوکردنی بۆردینگ، گه‌شتیار پێویستە سه‌روەی 18 ساڵ بێت، هه‌ر گه‌شتیارێك بۆی هه‌یه ته‌نیا یه‌كجار له مانگێكدا سوود له‌م بڕیاره وه‌ربگرێت) و ئەو کەسانەشی گەشت بۆ وڵاتانی (ئێران، سووریا، لوبنان، كۆریای باكوور) دەکەن سوود لەم بڕیارە نابینێت.