فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە ئاژانسی هەواڵی “شەفەق نیوز”ـی راگەیاندووە، بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج.

بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد رووبەڕووی چەندین هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووەتەوە، بەڵام هێرشەکان لەلایەن دامەزراوەی بەرگری ئاسمانی ناو فڕۆکەخانەکە لە چاڵاکی خراون.

بەرپرسێکی ئەمریکیش رایدەگەیێنێت کە گومان دەکرێت هێرشەکان لەلایەن ئەو هێزە شیعانەوە ئەنجامدراون کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن.

جێی باسە، لەو کاتەوە کە لە کانوونی دووەمی 2020، قاسم سلێمانی، فەرماندەی سەربازی سوپای قودسی پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی بە هێرشی مووشەکی سوپای ئەمریکا لە بەغدادی پایتەخت کرانە ئامانج، تا ئەمڕۆ چەندین هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر ئەمریکا کراوەتەسەر ناوچە جیاجیاکانی عێراق.