فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو له‌ئاسمانی بنكه‌ی سپایكه‌ر خرایه‌خواره‌وه
له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان له‌ئاسمانی بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر خستوه‌ته‌خواره‌وه كه فڕۆكه‌كه بۆمبڕێژكرابوو.
له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان له‌ئاسمانی بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر خستوه‌ته‌خواره‌وه كه فڕۆكه‌كه بۆمبڕێژكرابوو.
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، دوای چاودێریكردنی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌ئاسمانی بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌قه‌یان لێكردوه و توانیویانه بیخه‌نه‌خواره‌وه.
دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه و له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه بۆمبڕێژكراوه و مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵگرتووه.
تاوه‌كو ئێستا شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و فڕۆكه‌بێفڕۆكه‌وانه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه و هیچ لایه‌نێكیش خاوه‌ندارێتی خۆی له‌وباره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه.