فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد گه‌شته ئاسمانییەكانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ به‌هۆی شه‌پۆلێکی چڕی خۆڵبارینەوە کە به‌غداد و ده‌وروبه‌ری گرتووه‌ته‌وه، گه‌شته ئاسمانییه‌كانمان راگرتبوو
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 03-07-2022 رایگه‌یاند، گه‌شته‌كانیان ده‌سپێده‌كه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی شه‌پۆلێکی چڕی خۆڵبارینەوە کە به‌غداد و ده‌وروبه‌ری گرتووه‌ته‌وه، گه‌شته ئاسمانییه‌كانمان راگرتبوو.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (واع) بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێودوڵه‌تی به‌غداد، گه‌شتیاران و كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه گه‌شته‌كانیان به‌پێی خشته‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
ئەوەش هاتووە، مه‌ودای بینین گه‌یشتووه‌ته‌وه 600 مه‌تر و گه‌شته‌كان ئاسایی بوونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی كه‌شوهه‌واوه گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان راگیرابوون.