فڕۆشتنی دۆلار لە بانکی رافیدەین لە رۆژانی پشووشدا بەردەوامی دەبێت
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • فڕۆشتنی دۆلار لە بانکی رافیدەین لە رۆژانی پشووشدا بەردەوامی دەبێت

فڕۆشتنی دۆلار لە بانکی رافیدەین لە رۆژانی پشووشدا بەردەوامی دەبێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
فڕۆشتنی دۆلار لە بانکی رافیدەین لە رۆژانی پشووشدا بەردەوامی دەبێت
0

لایک

بانکی رافیدەین رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی و رۆژانی دیکەش کە پشوون، پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان لە سەرجەم لقەکانی بانکەکەیان لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە بەردەوامی دەبێت.

بانکی رافیدەین ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرجەم هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە بانکەکەیان لە رۆژانی پشوودا سەرجەم لقەکانی کراوە دەبن بۆ فرۆشتنی دۆلار.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەم کاتەدا لقە سەرەکییەکانیان لە هەردوو کەرتی رەسافە و مەنسور لە بەغدادی پایتەخت کراوەن بەڕووی هاووڵاتیاندا.

28ی ئەم مانگە بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردبوو، لە رۆژی پێنجشەممەوە دەست دەکات بە زیادکردنى دەروازەکانى فرۆشتنى دۆلار بە بانکەکان، ئەویش لەرێگەی زیادکردنی بڕى دۆلارى فرۆشراو و زیادکردنى پشکى دەروازەى بانکەکان.