فوئاد حوسێن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا کوێتییەکەی ئەنجامدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • فوئاد حوسێن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا کوێتییەکەی ئەنجامدا

فوئاد حوسێن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا کوێتییەکەی ئەنجامدا

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەحمەد بن ناسر محەمەد سەباح، هاوتا کوێتییەکەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
فوئاد حوسێن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا کوێتییەکەی ئەنجامدا
0

لایک

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەحمەد بن ناسر محەمەد سەباح، هاوتا کوێتییەکەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، فوئاد حوسێن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئەحمەد بن ناسر محەمەد سەباح پێگەیشتووە.

هەردوو وەزیر تاوتوێی دۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتیی و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کردووە، هاوکات باسیان لە هەماهەنگیی نێوان عێراق و وڵاتانی کەنداو لەبارەی پرسە نێودەوڵەتییەکانەوە کردووە.

هەردوولا لەبارەی پرسی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا باسیان لە هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکان کردووە، هاوکات جەختیان لە کارکردنی هاوبەش لە گوڕەپانی هەرێمی و دوایین پشهاتەکانی جەنگەکەیان کردووە.

هەردوولا جەختیان لە پێویستی گفتوگۆ و دانوستان بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە کردووە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە هەردوو وەزیر خۆشحاڵی خۆیان نیشانداوە بە ئاستی هەماهەنگیی باڵای نێوان عێراق و وڵاتانی ناوچەکە لەنێویاندا وڵاتانی کەنداو.