فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان-عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.
زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان رایگەیاند، لە پێنج کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان کە دانوستاندنیان کردووە، هەریەکە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پێیانوابووە کە نابێت کۆمیسیۆن لەسەر بنەمای بەرکەوتەی هەڵبژاردن دروستبکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان لەگەڵ ئەو بژاردەیەن کە کۆمیسیۆن وەکو خۆی کارابکرێتەوە.
وتیشی “ئێمە داوا لە سەرۆکی پەرلەمان ناکەین بۆ بەستنی کۆبوونەوەکان، بەڵکو هۆشداریی پێدەدەین”.
زانا مەلا خالید، لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند، “بەداخەوە، بەڕێز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی 13-03-2022 لایەنگیریی تەواوی تەنیا هێزێکی سیاسیی لەنێو پەرلەمانی کوردستان کرد، وەکو ئەوەی بیری چووبێت بە دەنگی زۆرینەی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانەکانمان بووەتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بۆیە مومارەسەنەکردنی دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دیاریکردنی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، لەوەی پەرلەمان پەکبخرێت بە بیانووی ئەوەی کە هێزەکەی ئەو داوایەکی هەیە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن، بیانوویەکە لە دەرەوەی پەیڕەوی پەرلەمانی کوردستان و یاسا بەرکارەکانە لە هەرێمی کوردستان”.
وتیشی، “له پێنج كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كه دانوستانمان كرد براده‌رانی یه‌كێتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ پێیانوابوو كه ئه‌م كۆمسیۆنه نابێت له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن دروستبكرێته‌وه بۆیه له دوایین كۆبونه‌وه‌دا له 13ی 3ی ساڵی 2022 به‌رمه‌بنای ئه‌وه‌ی كه پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه له كاتی دیاریكراوی خۆی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان 1ی 10ی ئه‌مساڵی دیاریكردوه بۆ هه‌ڵبژاردن و سه‌رۆكی حكومه‌ت لایه‌نه په‌یوه‌ندیه‌كاره‌كانی راسپاردوه، له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه ئێمه ده‌ستپێخه‌ریه‌كمان كرد كه پارتی رازییه به‌و پێشنیاره‌ی لایه‌نه‌كان كه له پێنج كۆبووونه‌وه‌ی رابردوودا كردویانه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنه‌كه وه‌كو خۆی كارابكرێته‌وه و پارتی بۆشایی خۆی له كۆمسیۆن پڕبكاته‌وه و پێكهاته‌ی توركمان له په‌رله‌مان له ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران پڕبكه‌نه‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئێمه رازی بووین به‌و داوایه‌ی ئه‌وان، جارێكی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی كۆسپ بۆ هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی دروستبكرێت به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه پێویسته هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بكرێت ویه‌كێتی پڕۆژه‌ی هه‌یه و ده‌بێت هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن به یه‌ك پاكێج بخرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه”.