فراکسیۆنی پارتی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان لە کۆبوونەوەدایە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • فراکسیۆنی پارتی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان لە کۆبوونەوەدایە

فراکسیۆنی پارتی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان لە کۆبوونەوەدایە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
فراکسیۆنی پارتی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان لە کۆبوونەوەدایە
0

لایک

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنەکان و دەربڕینی هەڵوێستی پارتەکەی لە کۆبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ سێشەممە، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان- عێراق کۆبوونەوەی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان ئەنجامدا و دوای کۆبوونەوەکەش هەڵوێستی خۆی دەردەبڕێت.

لەمبارەیەوە پێشەوا هەورامی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان بە میدیا خۆجێیەکانی راگەیاند، “دوای ئەوەی حەوت کۆبوونەوە لە نێوان سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان ئەنجامدران و پارتی هەڵوێستی خۆی دەربڕی و دەستپێشخەری کرد کە لە بابەتی هەڵبژاردندا پەلە بکرێت و چیتر دوا نەخرێت. بەڵام لایەنەکان بە پەرۆش نەبوون بێنە پێشەوە و نییەتی جددیمان نەبینی لێیانەوە لە ئەنجامدانی پرۆژەی هەڵبژاردن”.

پێشەوا هەورامی ئەوەشی راگەیاند، ئەم دەستپێشخەرییانەی پارتی دوای ئەوەدێت کە سەرۆکی هەرێم مەرسومێکی دەرکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و سەرۆکی حکومەت ئامادەیی دەربڕی بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداربێت کە چ پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە واددەی خۆیدا، بەڵام هیچ نییەتی جددیمان نەبینی لەلایەنەکان، بە تایبەت سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە هەرجارەو بە هۆکارێک بابەتی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن پشتگوێ ئەخات یان وای لێدەکات نەخرێتە بەرنامەی کارەوە”.

وتیشی، “ئەمڕۆ وەکو فراکسیۆنی پارتی هەڵوێستێکی جددیمان دەبێت لەمبارەیەوە و دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەمان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستەکەمان ئاشکرا دەکەین”.