کاروان یاروەیس، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كورستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگەیاند، “ھه‌وڵه‌كان له رۆژی چوار شه‌ممه‌ش شكست ده‌ھێنن، بۆیه ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه گفتوگۆ و دانوستان له نێوان لایه‌نه‌كان بكرێت، بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن”.
كاروان یاروه‌یس، ئەمڕۆ یەکشەممە بەمیدیای حزبەکەی راگەیاندوە، “ھه‌مان ئه‌و دۆخه‌ی رۆژی شه‌ممه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕوویدا بۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ش دووباره ده‌بێته‌وه، ته‌نها پێویسته گفتوگۆ و دانوستان له نێوان لایه‌نه‌كان بكرێت، چونكه له ئێستادا پرۆسه‌ی سیاسی په‌كی كه‌وتووه و به‌پێی ده‌ستوریش ده‌بوو زووتر پۆستی سه‌رۆككۆمار یه‌كلایی بكرایه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش دواخراوه و ھه‌وڵه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق بخرێته‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی خۆی و ئه‌م دۆخه چاره‌سه‌ر بكرێت”.
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردوە، “ئه‌وه‌ی له ئێستادا هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یكات بۆ فشاركردن بۆ ئه‌وه‌ی به‌زۆر رێژه‌ی یاسایی بۆ كۆبوونه‌وه ته‌واو بكات سه‌ركه‌وتوو نابێت، پێم وایه تاكو رێككه‌وتن له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان نه‌كرێت رێژه‌ی یاسایی بۆ ده‌نگدان بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ته‌واو نابێت، بۆیه گومانمان نییه دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه‌ش به ده‌ردی دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه ده‌چێت”.
پەیوەست بە دواین وادەش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یه‌كێتیی وتی، “تا 6-4-2022، ماوه ده‌ستورییه‌كه ماوه بۆ ته‌واوبونی 30 رۆژه‌كه، تا ئه‌و كاته‌ش ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كان هه‌یه بۆ رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی ده‌ستوری دروست نه‌بێت”.