فابریزیۆ رۆمانۆ لەبارەی داهاتووی ئێمباپێ دەدوێت

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەڤانی تایبەتمەندی گواستنەوەی یاریزانان، رایگەیاند "کیلیان ئێمباپێ هێشتا بڕیاری لە داهاتووی خۆی نەداوە".

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەڤانی تایبەتمەندی گواستنەوەی یاریزانان، رایگەیاند "کیلیان ئێمباپێ هێشتا بڕیاری لە داهاتووی خۆی نەداوە".

فابریزیۆ رۆمانۆ لە بارەی ئەستێرە فەڕەنسییەکە نووسیوویەتی، " کیلیان ئێمباپێ هێشتا بە روونی داهاتووی خۆی دیاریی نەکردووە، وەک ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا وتی، پاریس سانجێرمان و ریال مەدرید تاکە دوو یانەی بەردەم ئەو یاریزانەن و هیچ یانەیەکی دیکە نییە، بەڵام تاوەکو ئێستا یاریزانەکە هیچ بڕیارێکی نەداوە."

باس لەوەش دەکات " پاریس سانجێرمان و ریال مەدرید چاوەڕێی بڕیاری ئێمباپێ دەکەن بۆ ئەوەی لەگەڵی بگەنە رێککەوتن."