ئەمڕۆ شەممە، ڕێكەوتی 4ـی کانوونی دووەمی 2025، ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران ڕایگەیاند: دوای ئەوەی بە ڕووداوێکی هاتووچۆ بەشێک لە پردی گەلی عەلی بەگ زیانی بەرکەوت و بووە هۆی وەستانی هاتووچۆ لەسەر پردەکە، دەستبەجێ دەست لایەن بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و چاککردنەوەی رێگاوبانی سۆران و وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هاوکاری کۆمپانیای حاجی بەکر، دەست بە چاککردنەوەی کرا و دووبارە پردەکە لەلایەن کۆمپانیای کاڤین قیر کرایەوە.
ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران ئاشکرای دەکات، دوایی هەشت ڕۆژ کارکردن لە پردەکە، ئێستادا کارەکانی تەواو کراون و کۆتاییان پێ هاتووە، لە کاتێکی نزیکدا دووبارە دەکەوێتەوە خزمەتی هاووڵاتیان.