عەمار حەکیم: پێویستە کێشەکانی نێوان بەغداد و هەرێم لەسەر بنچینەی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن

ئەمڕۆ هەینی، عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە بەغداد پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و لەمیانی کۆبوونەوەیاندا، حەکیم جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغداد و هەرێم لەسەر بنچینەی گفتوگۆ و دەستوور کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی عەمار حەکیم لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "سەرۆکی رەوتی حیکمە پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و دواهەمین دۆخی سیاسی لە عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و هەرێم تاوتوێ کران و جەخت لەسەر پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوولا کرایەوە".

ئەوەش هاتووە، "هەردوولا ئاڵوگۆڕی دۆخی واقیعی عێراقیان کرد و حەکیم جەختی کردەوە لە گرنگی پشتیوانی حکومەت لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هاووڵاتییان و هێزە سیاسییەکان و پێداگریشی لەسەر ئەوە کرد کە پێویستە کێشەکانی نێوان بەغداد و هەرێم لەسەر بنچینەی بەرژەوەندی دوولایەن و بەپێی دەستوور چارەسەربکرێن".