عەمار حەکیم لەسەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید هاتە دەنگ

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ئیدانەی سووتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز لەلایەن پارتە توندڕەوەکانی سوید کرد.

عەمار حەکیم لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "بە توندی رووداوی سووتاندنی کۆپییەک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن پارتە توندڕەوەکانی سوید ئیدانە دەکەین، کە ئەمە گوزارشت لە سووکایەتییەکی گەورەیە بە بیروباوەڕی یەک ملیار و نیو موسڵمانی جیهان دەکات".

حەکیم ئەوەشی خستەڕوو، "داوا لە دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار لە سوید دەکەین کە بەدواداچوون بۆ هەر رەفتارێک بکەن کە سەرپێچی یاسا نێودەوڵەتییەکان بکات و بێڕێزی بەرامبەر بیروباوەڕەکان و سووکایەتی بە پەیڕەوانی هەموو ئاین و مەزهەب و نەتەوەکان بکات".

وتیشی، "پێویستە رێگە نەدرێت بۆ بە ئامانج گەیشتنی هەندێک لایەنی ناحەز بۆ بڵاوکردنەوەی گیانی رق و کینە لەنێو خەڵکدا".