عەلی سیستانی: پێویستە ژنانی ئێزدی و تورکمان رزگاربکرێن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عەلی سیستانی: پێویستە ژنانی ئێزدی و تورکمان رزگاربکرێن

عەلی سیستانی: پێویستە ژنانی ئێزدی و تورکمان رزگاربکرێن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
عەلی سیستانی: پێویستە ژنانی ئێزدی و تورکمان رزگاربکرێن
0

لایک

عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی ئایینی شیعەکان داوادەکات کچان و ژنانی کوردی ئێزدی و تورکمان دەستی داعش رزگاربکرێن.

نوسینگەی راگەیاندنی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ عەلی سیستانی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا لە پارێزگای نەجەف پێشوازی لە کریستن ریچارد، راوێژکاری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەڕێوەبەری نێردەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق كرد.

ئەوەش هاتووە، عەلی سیستانی گوێی لە پوختەیەک لە هەنگاوەکانی تیمی لێکۆڵینەوە گرت و مەرجەعی باڵای شیعەکان ستایشی قوربانیدانی هێزەکانی عێراقی کرد لە شکستهێنان بە داعش و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی ئەو رێکخراوە پەڕگیرەی بە دەستکەوتێکی گەورەی مێژوویی ناوبردووە و رایگەیاندووە، “ئەگەر ئەم سەرکەوتنە یەکلاکەرەوەیە نەوایە، ئێستا نەدەکرا بە دوای چه‌كدارانی داعشدا بگەڕێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێن لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر عێراقییەکان ئەنجامیانداوە”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا عەلی سیستانی رایگەیاندووە، “پێویستە کاربکرێت بۆ رزگارکردنی ژنانی تورکمان و ئێزدی کە لای ئەو رێکخراوە تیرۆریستە لە سووریا ماونەتەوە” و هیوای سەرکەوتنی بۆ کریستیان ریچەر و تیمەکەی لە ئەنجامدانی ئەرکەکەیاندا خواست.