حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ، له تویتێكدا کە وەڵامی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای داوەتەوە، داوای رێككه‌وتنی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌كات.
عەبادی لە تویتەکەیدا سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتنه‌ی داوایكردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، “پێویسته به پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستپێبكات و به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كۆتایی بێت”.
عه‌بادی راشیگه‌یاندووه، هه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای شكاندنی ئیراده‌بێت، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر گه‌ل و ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، مالیكی داوا لە لەلایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات هەڵوێستی خۆیان بۆ پشتگیریكردن لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی رابگەیەنن و ئه‌نجامدانی هەڵبژاردنی پێشوه‌خته ره‌تبكه‌نه‌وه.