عێراق یەکەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دروستکرد

عێراق یەکەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دروستکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
عێراق یەکەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دروستکرد
0

لایک

دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق بەرهەمهێنانی یەکەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی راگەیاند و ئەمڕۆش یەکەم فڕینی خۆی لە ئاسمانی عێراق ئەنجامدا.

دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی بەرهەمهێنراوە ناوی (سەقر واحید).

بەوتەی محەمەد ساحب ئەلدەراجی، سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق، دروستکردنی ئەو فڕۆکەیە وەچەرخانێکی گرنگە لە پیشەسازیی سەربازی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەی سەقر واحید، توانای هەیە تا بەرزی چوار کیلۆمەتر و دووری 30 کیلۆمەتر بە ئاسماندا بفڕێت.