ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسایشی زی قار رووداوێکی کوشتنی ئاشکرا کرد کە تۆمەتبارێک دژی براکەی ئەنجامی داوە، دوای ئەوەی ژمارەی نهێنی ئینتەرنێتی گۆڕیوە.
پۆلیسی زی قار، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “بنکەی پۆلیسی ئەلسەدیناویە لێکۆڵینەوەی کردووە لە مردنی گەنجێک کە لە ٩ی ئابی رابردوودا تۆمارکراوە، دوای ئەوەی بەپێی وتەی خانەوادەکەی لە ملیدا بریندار بووە لە کاتێکدا خەریکی پاککردنەوەی پەنجەرەی ماڵەکەیان بووە کە ئەمەش بووەتە هۆی مردنی، خێزانەکەی رووداوی کوشتنەکەیان شاردۆتەوە”.
لە درێژەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “دوای كۆكردنەوەی زانیارییەكان لەسەر ئەو رووداوە، تۆمەتبارێکی تەمەن 22 ساڵیان بەناوی (آ.ع. خ) دەستگیرکردووە و دانی بەوەداناوە کە تاوانی کوشتنی ئەنجامداوە دوای ناکۆکی لەگەڵ براکەی لەسەر گۆڕینی ژمارەی نهێنی ئینتەرنێت.”