عێراق.. پلەکانی گەرما دەگاتە نیوەکوڵان

عێراق.. پلەکانی گەرما دەگاتە نیوەکوڵان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
عێراق.. پلەکانی گەرما دەگاتە نیوەکوڵان
0

لایک

دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە پلەکانی گەرما لە پارێزگایەکیدا دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، بەیانی دوشەممە لە باکوور و ناوەڕاستی عێراق و پارێزگاکانی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاسمانی باشوری عێراق ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و پلەکانی گەرما لە بەسرە لە نیوەکوڵان نزیک دەبێتەوە و دەگاتە (50) پلەی سیلیزی.

کەشناسی عێراق دەشڵێت، رۆژی سێشەممە بە هەمان شێوە ئاسمانی باکوور و ناوەڕاستی عێراق و پارێزگاکانی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە، بەڵام ئاسمانی پارێزگاکانی باشوور ساماڵ نابێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.

راشیگەیاند، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە ئاسمان بە گشتی لە عێراق و هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە.