عێراق پشکی خۆی لە کەمکردنەوەی رێژەی نەوت لەلایەن ئۆپێک رادەگەیەنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق پشکی خۆی لە کەمکردنەوەی رێژەی نەوت لەلایەن ئۆپێک رادەگەیەنێت

عێراق پشکی خۆی لە کەمکردنەوەی رێژەی نەوت لەلایەن ئۆپێک رادەگەیەنێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
عێراق پشکی خۆی لە کەمکردنەوەی رێژەی نەوت لەلایەن ئۆپێک رادەگەیەنێت
0

لایک

بەپێی بڕیارێکی کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت لەلایەن رێکخراوى ئۆپێک پڵەس مانگانە زیاتر لە شەش ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەى عێراق کەمدەکاتەوە.

ئەم بڕیارەی ئۆپێک پلەس ئەوە دەگەیەنێت، ئەگەر بێت و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە نرخى ئێستای نەوتدا نەیێتە ئاراوە، بە زیان بۆ عێراق دەشکێتەوە، کە مانگانە پێویستى بە نزیکەى 8.5 ملیار دۆلارە وەک بودجەى وەبەرهێنان و مووچە.

عەلا یاسرى، بەڕێوەبەرى گشتیى کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ) بە میدیاى فەرمیى عێراق(واع)ـی راگەیاندووە، پشکى عێراق لە بڕیارى ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت، 220 هەزار بەرمیل نەوتە لە رۆژێکدا.

بەگوێرەى ئەو پشکى کەمکردنەوەیەى کە بەر عێراق دەکەوێت لەدواى بڕیارەکەى ئۆپێک پڵەس، لە مانگى داهاتووەوە هەناردەى نەوتى عێراق لە مانگێکدا شەش ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوت کەم دەکات.

ئەگەر مانگی داهاتوو نرخی بەرمیلێک نەوت بە تێکڕا 90 دۆلار بێت، ئەوا عێراق رۆژانە نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار لە داهاتەکەی کەمدەبێتەوە.