عێراق پشووی جەژنی قوربانی راگەیاند

عێراق پشووی جەژنی قوربانی راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
عێراق پشووی جەژنی قوربانی راگەیاند
0

لایک

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، لەرۆژی 9ی تەموز تاوەكو 17ی تەموز بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگەكانی دەوڵەت.

ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، پشووی جەژنی قوربانی لە رۆژی شەممە 9ی تەموز، تاوەكو یەكشەممە 17ی تەموز دیاریكرد.

ئەمەش لەکاتێکدایە بەگوێرەی ڕۆژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێم، لە رۆژی 10 تا 13ی تەمموز وەک پشووی رۆژانی جەژن دیاریکراوە.