عێراق و ژاپۆن رێککەوتنێک بە بەهای زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار واژۆ دەکەن
وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كدا و به به‌های ملیۆنێک و 200 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ژاپۆن واژۆكردووه له پێناو په‌ره‌پێدان به پاڵه‌وگه‌ی به‌سڕه له رێگه‌ی دروستكردنی پاڵاوگه‌یه‌كی نوێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28-12-2022، ته‌یف سامی محه‌مه‌د، وه‌زیری دارایی عێراق پاش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ماسامۆتۆ كێنێچی، به‌رپرسی كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن له به‌غداد رایگه‌یاند، یاداشتێكیان سه‌باره‌ت به دابینكردنی قه‌رزێكی درێژخایه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی پاڵاوگه‌ی به‌سره واژۆكردووه.
ئاماژە بەوەشکراوە، به‌های قهرزهكهی ژاپۆن ملیۆنێک و 200 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییه و پڕۆژه‌كه په‌ره به پاڵاوگه‌ی ئێستای به‌سره ده‌دات به دانانی پاڵاوگه‌یه‌كی نوێ، دەتوانرێت بەم هۆیەوە ئه‌و نه‌وته‌ی كه ده‌مێنێته‌وه له وێستگه‌كان بگۆڕێت بۆ به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌ش به شكاندنی یاریده‌ده‌ر گهریدهلهیی پاشماوه نه‌وتییه‌كان (FCC) ناسراوه.
وەزیری دارایی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە قەرزی ژاپۆن لەسەر بودجەی ساڵی داهاتوو دەدرێتەوە.
ئامانجه‌كانی واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه بریتین لە:
یه‌كه‌م: دابینكردنی دراوی بیانی كه ره‌نگه بۆ هاورده‌كردنی بڕێكی زۆر سووته‌مه‌نی خه‌رج بكرێت و هۆیه‌كی پاڵنه‌ریش بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژماری بازرگانی باشتر بكرێت و كورتهێنانی دارایی‌ش كه‌مكرێته‌وه.
دووه‌م: ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ هاووڵاتیانی عێراقی، به‌تایبه‌ت له رێگه‌ی پرۆژه‌ی پاڵاوگه‌كه‌ی به‌سڕه و چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه‌وه.
سێیه‌م: مۆدێرنكردنی پیشه‌سازی وزه‌ی عێراق و زهمینهرهخساندن بۆ راكێشانی كه‌رتی پاشهكهوتكار بۆ نێو كه‌رتی وزه‌ی عێراق.
چواره‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی ژینگه به كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی گۆگردی ناو به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان به پێی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.