عێراق و فەڕەنسا رێککەوتنێکی ستراتیجی واژۆ دەکەن
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له پاریس رێككه‌وتنێكی ستراتیژی واژۆده‌كه‌ن بۆ زیاتر فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا له هه‌موو بواره‌كان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ـی كانوونی دووه‌می 2023، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومه‌ته‌كه‌ی گه‌یشته پاریس و له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه.
هه‌ر ئه‌مشه‌و له تویتێكدا، سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسادا رێككه‌وتنێكی ستراتیژییان واژۆكردووه كه نه‌خشه‌ڕێگایه‌كه بۆ زیاتر فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا له هه‌موو بواره‌كان.
هه‌روه‌ها سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له‌پێناو هاوبه‌شیی راسته‌قینه كه چاكسازی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام بۆ عێراق مسۆگه‌ربكات، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌ی وه‌زاری په‌سه‌ندكراوی حكومه‌تدا هاتووه.