عێراق.. وادەی دەستپێکردنی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیەنرا

ئەمرۆ شەممە 01-10-2022، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، دواخستنی ساڵی نوێیی خوێندنی رەتکردەوە و راشیگەیاند، ''سبەی یەکشەممە لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی یەکەم رۆژی ساڵی خوێندنی 2022-2023، دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو بەڵگەنامەیەی لەبارەی دواخستنی خوێندن لە دوورن لە راستییەوە و ساختەن، دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بۆ خوێندکارانی سەرجەم زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان بە هیچ شێوەیەک دواناخرێت و لە سبەی یەکشەممەوە دەوام دەستپێدەکاتەوە.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه‌ ئاراسته‌ی زانكۆ و په‌یمانگاكان كراوه‌ تێیدا هاتووه‌، بۆ ته‌واوكردنی رێگاكانی ده‌ستپێكردن و جێبه‌جێكردنی پلانی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2022/2023 كه‌ رۆژی 2ـی ئه‌م مانگه‌وه‌، هەوڵەکان چڕدەکرێنەوە، هه‌روه‌ها پێویسته‌ پابه‌ندبن به‌ كات و پرۆگرامه‌كانی وانه‌وتنه‌وه‌ و ئاماده‌كردنی ژینگه‌یه‌كی دروست له‌ زانكۆ و به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، رێكخستنی ئاهه‌نگی مه‌راسیمی ده‌رچوون ئه‌م وه‌رزه‌ی زانكۆ، نابێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه‌ی زانستی و هۆڵ و تاقیگه‌كان هەبێت، هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆ و وتاره‌كانی ناوه‌ندی سه‌رۆكی زانكۆ و خوێندكاری یه‌كه‌م سنووردار دەبێت، هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی سوێندخواردن و رێزگرتن له‌ ئاست به‌رزه‌كان.