عێراق لەگەڵ دابەشکردنی مووچە پاداشت دەداتە خانەنشینان

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری راگەیاند و ئاشکراشیکرد، بڕی 50 هەزار دینار پاداشتیشی لەگەڵدایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بڵاویکردەوە، لەئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری خانەنشینان دەکەن.

ئاشکراشیکرد، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەشدا بڕی 50 هەزار دینار وەک پاداشت دەدرێت بە خانەنشینان تا ئەو کاتەی یاسای نوێی خانەنشینی دەردەکرێت.

بڕیارەکەی وەزارەتی کاری عێراق هیچ ئاماژەیەکی بە خانەنشینانی هەرێم نەکردوە.