عێراق.. دەست بەسەر موڵک و ماڵی پێنج بەرپرسدا دەگیرێت
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دزرانی سێ ملیار و 700 ملیۆنی بانكی رافیده‌ین، بڕیاریدا دەست به‌سه‌ر موڵک و ماڵی دارایی پێنج به‌رپرسی باڵادا بگرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی، بڕیاردراوه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن له‌سه‌ر ئه‌و موڵک و سامانی ئه‌و به‌رپرسانه دابنرێت كه تۆمه‌تی دزینی پاره‌یان له بانكی رافیده‌ین له‌سه‌ر هه‌یه.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 16ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی له دزینی زیاتر له 3.7 ملیار دینار راگه‌یاند، هاوكات پشتڕاستیكرده‌وه كه دۆسیه‌كه له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه.
بەرپرسە تۆمەتبارەکانیش بریتین لە:
1- ضياء عبد الخالق الزيدي
2- زهير جمعة حمادي
3- اسامة حسام جودة
4- قيس محمود الزيدي
5- سامر عبد الهادي الربيعي