عێراق.. حەوت چەکداری داعش لەلایەن سوپای عێراق کوژران
سوپای عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیدا له سنووری پارێزگاكانی دیاله و نه‌ینه‌وا توانیویانه حه‌وت چه‌كداری داعش بكوژن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ـی شوباتی 2023، سوپای عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له سنووری پارێزگاكانی دیاله و نه‌ینه‌وا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانی داعش و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ک چه‌كدار كوژراون، كه یه‌كێكیان بەناو به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای عێراقدا هاتووه، "له پارێزگای دیاله توانیمان به فڕۆكه‌ی ئاسمانی چه‌كدارانی داعش بۆردوومان بكه‌ین و به‌هۆیه‌وه حه‌وت چه‌كدار كوژران". به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه یه‌كێک له‌و چه‌كدارانه‌ی كوژراوه، والی دیاله بووه، به‌ناوی (سامی موحان) كه ناسراوه به "ئیبن عه‌بدولره‌حمان".
هاوكات، له ناوچه‌ی "عه‌ین جه‌حش" له رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشدا گرتووه، كه 50 بوتڵ ئۆكسجین، له‌ناویدا كه‌ره‌سته‌ی ژه‌هراوی تێدابووه كه پێكهاتووه له كلۆر و میتان.