عێراق بەرامبەر بە ئەمریکا پشتیوانی لە سعودیە دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق بەرامبەر بە ئەمریکا پشتیوانی لە سعودیە دەکات

عێراق بەرامبەر بە ئەمریکا پشتیوانی لە سعودیە دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
عێراق بەرامبەر بە ئەمریکا پشتیوانی لە سعودیە دەکات
0

لایک

دوای بەدوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنیشینی سعودیەی تۆمەتبارکرد بە هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لەرێگەی ئۆپێک پڵەسەوە وەک هاوکارییەک بۆ رووسیا، لە بەرامبەریشدا ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پشتیوانی بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس دەکات و هەڕەشە و فشارکردنیش لەسەر رێکخراوەکە و بەتایبەت سعودیە رەتدەکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، چاودێری کاردانەوەکانی تایبەت بە بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس دەکەن بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت دەکەن و کارەکانی رێکخراوەکەش پەیوەست بە روانگەی هاوبەشی هەموو وڵاتانی ئەندام بۆ چۆنییەتی داڕشتنی سیاسەتی وزە و جێگیرکردنی نرخی نەوت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هەموو شێوەیەکی سیاسەتی هەڕەشە و فشار بۆ سەر رێکخراوی ئۆپێک پڵەس و ئەندامەکانی بەتایبەت سعودیە رەتدەکەنەوە، داواش دەکەن کێشە و روانگە جیاوازەکان بەرێگەی گفتوگۆی راستەوخۆ و هاوسەنگ یەکلایی بکرێنەوە.

حکومەتی ئەمریکا دەڵێت، بڕیارەکەی وڵاتانى ئەندامى رێکخراوى ئۆپێک پڵەس لەبارەى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى رۆژانەى نەوت بەبڕى دوو ملیۆن بەرمیل بڕیارێکى بێسوود و “ناژیرانە بوو و ئێمە نیگەرانین لەو بڕیارە”.

رۆژی 5ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، رێکخراوی ئۆپێک پڵەس کۆبووەوە و بڕیاریدا بەمەبەستی پاڵپشتی بە بەرزی مانەوەی بەهای نەوت لە بازارەکانی جیهاندا، رۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل هەناردەی نەوت بۆ بازارەکانی جیهان کەمبکاتەوە.