وەزارەتی ناوخۆی عێراق روونیکردەوە، بەخێوکردنی ئاژەڵی کێوی لە ماڵەکاندا قەدەغەیە.
لیوا خالید ئەلموحەننا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دوای کرانەوەی عێراق بەڕووی بازرگانی ئاژەڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵی کێوی لە ماڵەکان، بووەتە مایەی دڵگرانی و دروستبوونی ترس لە دڵی خەڵک.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی ئاشکراکرد، “لایەنە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە کردووە. داوا دەکەین هاووڵاتییانیش لە ئەگەری دووچاریبوونەوەی ئەمجۆرە حالەتانە، ئاگادارمان بکەنەوە”.
لەمدواییەدا، بەتایبەت کەسانی دەوڵەمەندی عێراق، ئاژەڵی کێوی وەکو شێر و پڵنگ بەخێودەکەن و بوونەتە مەترسی بۆسەری گیانی هاووڵاتییانی دەوروبەری خۆیان.