عێراق بڕی 25 ملیۆن دینار قەرز دەداتە خانەنشینان
بانكی رافیده‌ینی عێراقی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڕیاریدا به‌پێدانی پێشینه‌ی 25 ملیۆن دینار به سه‌رجه‌م خانه‌نشینان و راشیگه‌یاند، به‌شێوازی قیستی درێژخایه‌ن قه‌رزه‌كه وه‌رده‌گیرێته‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بانكی رافده‌ین بڵاویكرده‌وه، بڕیاردراوه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناسنامه‌ی خانه‌نشینیان له بانک هه‌یه، پێشینه‌یان پێبدرێت به‌بڕی پێنج ملیۆن دینار تاكو 25 ملیۆن، مه‌رجی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه موچه‌كانیان له بانكی رافده‌ین و له‌ڕێگه‌ی ماسته‌ر كارته‌وه وه‌ربگرن.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه له رێگه‌ی هه‌موو لقه‌كانی بانكی رافده‌ین له به‌غداد و پارێزگاكانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه ده‌بێت.