عێراق.. ئاستی ئاوى هەردوو رووباری دیجلە و فورات بەرزبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق.. ئاستی ئاوى هەردوو رووباری دیجلە و فورات بەرزبووەوە

عێراق.. ئاستی ئاوى هەردوو رووباری دیجلە و فورات بەرزبووەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
عێراق.. ئاستی ئاوى هەردوو رووباری دیجلە و فورات بەرزبووەوە
0

لایک

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایدەگەیەنێت ، بەهۆی بارانی بەلێزمەی بەغدای پایتەخت و زۆربەی ناوچەكان كە لەشەقامەكان لافاو دروستبوو ، ئاستی هەردوو رووباری دیجلە و فورات بەهۆی بارانبارینی ئەمڕۆ بەرزبووەوە.

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ بارانی بە لێزمە بەغدای پایتەختی عێراق و زۆربەی ناوچەكانی عێراقی گرتەوە، كە بەهۆیەوە لە تەواوی شەقامەكانی بەغداد لافاو دروستبوو و ئاستی هەردوو رووباری دیجلە و فورات بەرزبووەوە.

هاوكات، ئەمڕۆ شەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2022، ئەمیندارییەتی گشتی بەغداد راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی بارانبارینی بە لێزمەی ئەمڕۆ، زۆربەی ناوچەكانی بەغداد ژێرئاو كەوتن ، كە لەساڵی 2019ـەوە بارانی لەمشێوە لە بەغداد نەباریوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی بارانەوە لە ناوچەی ئەعزەمییە، ئاو چووەتە ناو نەخۆشخانەی (نوعمانی حكومی) تەواوی دامودەزگا خزمەتگوزارییەكانی بۆ ئەم مەبەستە راسپارد، كە بەهانای خەڵكەوە بچن.

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ئاشكراشیكردووە، كە ئاستی هەردوو رووباری دیجلە و فورات بەهۆی ئەم شەپۆلەی بارانبارینی بەغداد و تەواوی ناوچەكانی دیكەی عێراق، بەرزبووەتەوە.