شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە هەریر؛ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
شەڕێک لە نزیک نەخۆشخانەیەکی هەریر روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و دووی دیکەش بریندارن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 06-10-2022، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە لەنێوان دوو بنەماڵەی ناحیەی هەریر شەڕە تەقە دروستبوو، بەوهۆیەوە دایک و کوڕێک کوژران و دوو هاووڵاتیی دیکە برینداربوون.
جێی باسە، دوای رووداوەکە راستەوخۆ هێزە ئەمنییەکان ئاڕاستەی شوێنی رووداوەکە کراون بۆ کۆنترۆڵکردنی تەقەکردنەکە.