شەپۆڵێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
ئەمشەو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم باران بارین دەستپێدەکات و سبەی لە چەند ناوچەیەک چاوەڕوان دەکرێت بەفر ببارێت.
ئەمشەو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم باران بارین دەستپێدەکات و سبەی لە چەند ناوچەیەک چاوەڕوان دەکرێت بەفر ببارێت.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد "پێشبينى ده‌كرێ له دره‌نگانى ئه‌مشه‌و ئاسمانى ناوه‌ڕاستى هه‌رێم بگۆڕێت بۆ نيمچه هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو له گه‌ڵ بارينى نمه باران به شێوه پچڕپچڕ و بارانى مام ناوه‌ند له ناوچه شاخاویيه‌كان".
ئاماژە بە ئەوەش دراوە کە سبه‌ى به‌يانى ئاسمان له نێوان هه‌ور و نيمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارينى نمه‌بارانى ناوبه‌ناو، له ناوچه شاخاویيه‌كان ڕێژه‌يه‌كى زياتر باران ده‌بارێت و له شه‌ودا به‌فر له سه‌رجه‌م ناوچه شاحاويیه‌كان ده‌بارێت به‌رزترين پله‌كانى گەرما 3 پله نزم ده‌بێته‌وه و خێرايى با (15-25) كم ده‌بێت.