شەپۆلێکی خۆڵبارین پارێزگاکانی هەرێم دەگرێتەوە

شەپۆلێکی خۆڵبارین پارێزگاکانی هەرێم دەگرێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
شەپۆلێکی خۆڵبارین پارێزگاکانی هەرێم دەگرێتەوە
0

لایک

بەگوێرەی راگەیێندراوی کەشناسی هەرێم، سبەی 13-06-2022، “تۆزێکی سووک” لە سەنتەری پارێزگاکان بەرزدەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کەشناسی هەرێم لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی عێراق بەگشتی و بەتایبەت نێوان سنووری عێراق و سووریا دەگرێتەوە و بەپێی کات کاریگەری لەسەر هەرێم دەبێت.

هاوکات، لە سنووری باشووری پارێزگای هەولێر(ئەربیل) لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان کاریگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵی زیاتر دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە کاتەکانی ئێوارەدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی دووشەممە 13ـی حوزەیران بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی