به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رۆژی به‌فربارین و بارانبارینی دیاری كرد و رایگه‌یاند كه له رۆژی چوارشه‌مه‌وه شه‌پۆڵێكی به‌فر و بارانبارین رووله هه‌رێم ده‌كات.
كه‌شناسی ئەوەشی ئاشکراکردوو، كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور ڕوو لە بەشەكانی باشووری عێراق دەكات، شەپۆڵێكی بارانبارین ڕوو لەم ناوچەیە دەكات و كاریگەری ئەم شەپۆڵە درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە ناوچەكەمان لە رۆژی چوارشەممە.
ڕاشیگه‌یاند: بارانبارین سەرەتا لەسەر ناوچەكانی باشووری هەرێم دەست پێ دەكات و پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای هەڵەبجە و پاشان سنووری پارێزگای سلێمانی و لە كاتەكانی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بۆ سەر تەواوی ناوچەكەمان درێژ دەبێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بارانبارین بە ئاستی جیاجیا دەبارێت سەرەتا، پاشان دابارین لە ماوەی هاتنی كاریگەری ئەم شەپۆڵە بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبێت و هەندێ كات لێزمەبارانی پچڕ پچڕیش دەبێت، بەڵام بەو رێژەیە نابێت كە كاریگەری لافاوی هەبێت.
راشیگەیاند، كه لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆڵە، بارستە هەوایەكی سارد روو لە ناوچەكەمان دەكات و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و لووتكەی شاخە بەرزەكان بەفربارینی دەبێت.
سباره‌ت به پله‌ی گه‌رماش، رایگه‌یاند كه رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەكه‌ن و رۆژی پێنجشەممە كاریگەری ئەم شەپۆڵە كۆتایی دێت لەسەر ناوچەكەمان.