شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە کە چوارشەممەی ئەم هەفتەیە تاکو رۆژی هەینی شەپۆڵێكی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە، "لە رۆژی چوارشەممەوە 16ـی ئەم مانگە تاکو ڕۆژی ھەینی کۆتایی ئەم ھەفتەیە ناوچەکانمان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی شێدار کە لە دەریای ناوەراست و باکووری دەریای سوور سەرچاوە دەگرێت لەگەڵ بوونی بارستە ھەوایەکی سارد لە چینە بەرزەکانی ھەوادا.

باسیلەوەش کردووە کە دۆخێکی ناجێگیری کەشوھەوا لە ھەرێم دەستپێدەکاتەوە لەم مەودایەدا بەشێوەی ناوبەناو ھەورەتریشقە چالاک دەبێت لەگەڵ تاوەبارانی بەخوڕ لە کات و ناوچە جیاجیاکاندا و بارینی تەرزەش لەھەندێ شوێندا و بەگشتیی ئەم شەپۆڵە کاریگەری لەسەر سەرجەم ناوچەکان دەبێت، بەڵام رێژەی بارانبارینەکان لەناوچەیەک بۆ ناوچەیەک بەدیاری نەکراوی جیاواز ئەبێت.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە کە هەر بەپێی پێشبینییەکانی بڕی کەم تاکو ئاستی دروستبوونی لافاویش ئەگەر کراوەیە.