شەقامێکی هەولێر بۆماوەی 4 مانگ دادەخرێت

شەقامی جوتسایدی گەڕەکی عەدالەی کۆن لە سبەی سێشەممەوە 25-10-2022، بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی بۆ ماوەی 4 مانگ دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی هەولێر(ئەربیل) لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند، "سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کە لە سبەی سێشەممەوە جووتسایدی گەڕەکی عەدالەی کۆن دادەخرێت بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی بۆماوەی 120رۆژ".

سەبارەت بە شوێنگرەوەی رێگەکە هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لەو ماوەیەدا شوفێران وەکو رێگەی شوێنگرەوە دەتوانن جووتسایدی عەدالەی نوێ بەکاربێنن.